گاریس بەیڵ: ترسی مایەپووچبوون منی کردە بازرگان

له‌لایه‌ن: - - به‌روار: 2025-10-15-16:39:00 - کۆدی بابەت: 13544
گاریس بەیڵ: ترسی مایەپووچبوون منی کردە بازرگان
هەواڵە وەرزشیەکانی تۆپی پێ

وەرزش

گاریس بەیڵ، ئەستێرەی پێشووی ریال مەدرید، لە هەڤپەیڤینێکدا ترسی خۆی لە مایەپووچبوون دەردەبڕێت، ئەمەش بابەتێکە زۆر لە یاریزانان و وەرزشوانی دیکە رووبەڕووبوونەوەی بوونەتەوە، دوای وازهێنانیان لە یارییکردن.
 
بەیڵ لە هەڤپەیڤینەکەدا دەڵێت " ئەمە شتێکە هەمیشە دڵەڕاوکێی لەلا دروستکردووم، گەیشتن بە لووتکەی تۆپی پێ و بەدەستهێنانی ملیۆنان یۆرۆ زۆر قورس بووە، بۆیە نامەوێت بە ئاسانی لەدەستی بدەم."
 
دوای وازهێنانیان لە یارییکردن، زۆر لە یاریزانە گەورەکان هەوڵ دەدەن بەردەوامبن لە ژیانێکی پڕ لە خۆشگوزەرانی، زۆرجار ئەمەش توانای داراییان تێدەپەڕێنێت. ئەستێرە وێڵزییە تەمەن 36 ساڵەکە، دوای مۆندیالی 2022 وازی لە یاریکردن هێنا و سامانەکەی بە نزیکەی بە 150 ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت. یەکێک لە هۆکارەکانی دەستکەوتنی ئەم سامانە گەورەیە، گرێبەستە گەورەکەی بوو لە ریال مەدرید، لەکاتێکدا لە ماوەی 6 ساڵدا 150 ملیۆن پاوەندی دەستکەوت.
 
گاریس بەیڵ زیاتر دەڵێت: بێگومان زۆرێک لە وەرزشوانان ژیانێکی پڕ لە خۆشگوزەرانی  بەسەر دەبەن، بەڵام دواتر مایەپوچ دەبن و لەو ئاستە بەرزە نامێننەوە.
 
بۆ رێگریکردن لەم چارەنووسە، بەیڵ ستراتیژییەکی تایبەتی گرتووەتەبەر و دەڵێت " لە سەرەتاوە هەوڵم دا پارەکەم لە چەند سێکتەرێکی جیاوازی وەبەرهێنان بخەمە کار و هەمیشە ئەم بیرۆکە بنەڕەتییەم هەبووە و هەوڵ دەدەم پارەکەم لە سندووقی جیاواز و لە شتی جیاوازدا وەبەرهێنان پێ بکەم."
 
گاریس بەیڵ ئێستا تەمەنی 36 ساڵە و پێشتر لە هەریەک لە یانەکانی ریال مەدرید و تۆتێنهام یاریی کردووە و دەستپێکی یاریکردنی لە ساوسامتۆن بووە
دوای ئەوەی خانەنشینی خۆی لە یاریی تۆپی پێ راگەیاند، ئێستا یاریزانێکی باشی یاری گۆڵفە و لە یەکەم یاریزانی تۆپی پێیە کە لەم دواییانەدا پلەی باڵای پێدرا لە یاریی گۆڵف



9 بینین