وادەی تیروپشکی پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا ئاشكرا كرا

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی وەرزش پلاتفۆرمی وەرزش - به‌روار: 2024-05-25-19:44:00 - کۆدی بابەت: 12529
وادەی تیروپشکی پاڵاوتنه‌كانی ئاسیا ئاشكرا كرا

ناوه‌ڕۆك

چیرۆکی سەرەکی

فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئاسیا وادەی تیروپشکی بۆ قۆناخی دووەم و کۆتایی پاڵاوتنەکانی مۆندیالی 2026 دیاریکرد، کە لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و کەنەدا و مەکسیک بەڕێوەدەچێت.

درێژەی بابەت

تیروپشکی قۆناخی دووەم لە 27ی حوزەیرانی داهاتوو لە کوالالامپوری پایتەختی مالیزیا ده‌كرێت.

خیسوس کاساسی ئیسپانی، راهێنەری هەڵبژاردەی عێراق بەشداری لە ئاهەنگی تیروپشکەکەدا دەکات، دوای ئەوەی شێرەکانی رافیده‌ین، سەرکەوتن بۆ قۆناخی دووه‌م و گه‌یشتن به‌ كۆتاییه‌كانی جامی ئاسیای 2027 کە سعودیە میوانداری دەکات.

قۆناخی دووه‌م پێك دێت له‌ 18 هه‌ڵبژارده، به‌سه‌ر سێ كۆمه‌ڵه‌ دابه‌ش ده‌كرێت، یه‌كه‌م و دووه‌می هه‌ر كۆمه‌ڵه‌یه‌ك راسته‌وخۆ ده‌گاته‌ كۆتاییه‌كانی مۆندیال، سێبه‌م و چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كانیش به‌سه‌ر دوو گروپی دیكه‌ دابه‌ش ده‌كرێن یه‌كه‌می هه‌ر گروپێك ده‌گاته‌ مۆندیال و دووه‌می گروپه‌كانیش به‌رامبه‌ر یه‌كتر یاریی ده‌كه‌ن و براوه‌یان له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكای باكور یاریی ده‌كات.

تاكو ئێستا حه‌فت هه‌ڵبژارده‌ سەرکەوتنیان بۆ ئەم قۆناخە بەدەستهێناوە، ئەوانیش عێراق، قەتەر، ئیمارات، ئوسترالیا، ژاپۆن، ئێران، ئۆزبەکستانن، له‌م دوو گه‌ڕه‌ی ماوه‌ ناوی 11 هه‌ڵبژارده‌كه‌ی دیكه‌ ده‌رده‌كه‌وێت.

هەڵبژاردەی عێراق لە كۆمه‌ڵه‌ی پێنجه‌می پاڵاوتنه‌كان كه‌ چوار یاریی ئه‌نجامداوه‌ سه‌رجه‌م یارییه‌كانی بردۆته‌وه‌، هەروەها دوو یاریی ماوە بەرامبەر ئێنده‌نۆزیا و ڤێتنام لە 6 و 11ی مانگی داهاتوو ده‌كرێت ، بەڵام کاریگەری لەسەر ریزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ نابێت.



315 بینین