پریڤیوی یاریی ئیسپانیا X فەرەنسا

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی وەرزش پلاتفۆرمی وەرزش - به‌روار: 2024-07-09-10:34:00 - کۆدی بابەت: 12946
پریڤیوی یاریی ئیسپانیا X فەرەنسا

ناوه‌ڕۆك

پریڤیوی یاریی ئیسپانیا X فەرەنسا؛ دوا هەواڵ و پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئەمشەو کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەولێر، ناسنامەی تیمێکی گەیشتوو بە یاری کۆتایی یۆرۆی 2024 دەردەکەوێت. ئیسپانیا و فەرەنسا لە قۆناخی پێشکۆتایی لە یاریگای ئالیانز ئارێنا لە میونشن رووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

پێویستە چی لەبارەی یارییەکە بزانیت؟

ئەمشەو بینەری یەکێک لە یارییە مۆدێرنەکانی سەردەمی نوێی تۆپی پێ دەبین. ئیسپانیا یەکێکە لە باشترین تیمەکانی ئەم یۆرۆیە و تاکە هەڵبژاردەیە پێنج یارییەکەی بردبێتەوە. لاڕۆخا 11 گۆڵی لە کۆی 102 هەوڵدا کردووە. ئەمە نیشاندەری بەهێزی تیمەکەیە لە هێڵی پێشەوە و لەڕووی بەرگرییەوە، 230 جار تۆپی لە تیمی بەرامبەر وەرگرتووەتەوە. ئیسپانیا لە هەموو روویێکەوە ئاستێکی بەرزی پێشکەش کردووە و لویس دێلا فوێنتێی راهێنەر پێی وایە هێشتا تیمەکەی باشترین ئاستی خۆی پێشکەش نەکردووە.

لە بەرامبەردا فەرەنسا وەک تیمێکی تۆکمە دەرکەوتووە، بە تایبەت لە هێڵی بەرگریدا. لە پێنج یاری رابردوودا چوار کلین شیتی تۆمار کردووە. فەرەنسا دەیەوێت بۆ چوارەمینجار لە دوا هەشت ساڵدا بگاتە یاری کۆتایی پاڵەوانیەتییەکی گەورە (یاری کۆتایی 2016 – یاری کۆتایی 2018 – یاری کۆتایی 2022). ئەمە رێکۆردێکی ناوازەیە و کەسایەتی بەهێزی هەڵبژاردەکە پیشان دەدات.

پێکهاتەی پێشبینیکراو

ئیسپانیا

یونای سیمۆن

ناڤاس، ناچۆ، لاپۆرت، کوکورییا

ئۆلمۆ، رۆدری، فابیان رویز

لامین یامال، مۆڕاتا، ویڵیامس

راگیراو: کارڤاخال، لۆ نۆرماند

فەرەنسا

ماینان

کۆندێ، سالیبا، ئوپامێکانۆ، هێرناندێز

کانتێ، چوامینی، کاماڤینگا

گریزمان، کۆلۆ موانی، ئێمباپێ

راگیراو: نییە

راهێنەران چی دەڵێن؟

لویس دێلا فوێنتێ، راهێنەری ئیسپانیا

هەموومان دەتوانین سەیری رێچکەی گەیشتنی ئەم دوو تیمە بەم قۆناخە بکەین، بەڵام ئەمە یارییەکی زۆر نوێ و جیاوازە. فەرەنسا پڕە لەو جۆرە یاریزانانەی زۆربەی کات گۆڵ دەکەن. نامانەوێت سبەی (ئەمشەو) ماشێنەکەیان بکەوێتە کار.

دیدیێ دیشام، راهێنەری فەرەنسا

باشترین یۆرۆمان پێشکەشکردووە و شوێنپەنجەمان دیارە. ئیسپانیا لە هێڵی ناوەڕاستدا زۆر باشە و یاریزانی وای هەیە، دەتوانن کۆنتڕۆڵی یارییەکە بکەن. رۆدری یەکێکە لە باشترینەکانی ئیسپانیا و تەواوی یاریزانەکانی دیکەشیان گرنگن.



195 بینین