ناوهڕۆك
چیرۆکی سەرەکی
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی، بەدوای راهێنەرێکدا دەگەڕێت بۆ ئەوەی لە شوێنی تۆماس تۆخێل ببێتە راهێنەری یانەکە، راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکانیش باس لە ناوێکی چاوەڕواننەکراو دەکەن بۆ ئەو پۆستە.
درێژەی بابەت
بەپێی هەواڵی میدیای ئەڵمانیا، ئێستا کارگێڕیی یانەی بایرن میونشن بیر لە گرێبەستکردن لەگەڵ ڤینسێنت کۆمپانی، راهێنەری بەلجیکی و یانەی بێرنلی ئینگلیزی دەکاتەوە، بۆ ئەوەی پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە وەربگرێت و ئەو راهێنەرە لەپێشەوەی هەموو ئەو بەربژێرانەی کە ناویان بە یانە باڤارییەکەوە بەستراوەتەوە.
بایرن لە ماوەی رابردوودا هەوڵیدەدا گرێبەست لەگەڵ راڵف رانگنیک، راهێنەری هەڵبژاردەی نەمسا واژۆبکات، بەڵام ئەو راهێنەرە وەرگرتنی یانەکەی رەتکردەوە.
باڤارییەکان چاویان لە تواناکانی چابی ئەڵۆنسۆ، راهێنەری یانەی بایرلیڤەرکوزن بوو، بەڵام ئەو راهێنەرە بۆ وەرزی داهاتوو لەگەڵ یانەکە بەردەوامدەبێت و لە لیڤەرکوزن ناڕوات.
فابریزیۆ رۆمانۆ دەڵێت "ئێستا بایرن میونشن گفتوگۆ لەبارەی ناوی کۆمپانییەوە دەکات و ئەو یەکێکە لە بەربژێرە سەرەکییەکان بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتیی یانەکە."
لەو بارەیەوە رۆژنامەڤانێک پرسیار لە ئۆلی هۆنیس، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری بایرن میونشن دەکات، رای ئێوە لەسەر گرنگیدان بە کۆمپانی چییە؟ ئەو بە گاڵتەوە وەڵامدەداتەوە و دەڵێت "نا سوپاس، ئێمە دڵخۆشین بەبوونی دیلێخت و دایەر لە تیپەکەدا."
باکگراوند
ڤینسێنت کۆمپانی، تەمەنی 38 ساڵە، یەکەم ئەزموونی کارکردنی وەکو راهێنەر لە 2019 لە یانەی ئاندەرێلختی بەلجیکی بوو، لە 2022 بووە راهێنەری یانەی بێرنلی ئینگلیزی و یانەکەی لە چامپیۆنشیپەوە گەیاندە پرێمەرلیگ، بەڵام لەم وەرزەدا جارێکی دیکە یانەکە دابەزی، لەگەڵ ئەوەشدا بایرن دەیەوێت گرێبەستی لەگەڵ بکات.
500 بینین