ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی وادەی ناساندنی ئێمباپێی راگەیاند

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی وەرزش پلاتفۆرمی وەرزش - به‌روار: 2024-07-10-23:26:00 - کۆدی بابەت: 12965
ڕیاڵ مەدرید بەفەرمی وادەی ناساندنی ئێمباپێی راگەیاند

ناوه‌ڕۆك

وێنە گەورەکە

ریال مەدرید بەفەرمی وادەی ناساندنی ئێمباپێی راگەیاند، شەش رۆژی دیکە هێرشبەرە فەڕەنسییەکە لە ساناتیگاۆ بێرنابیۆ دەبێت.

یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی لە راگەیاندراوێکیدا بڵاویکردووەتەوە :’کیلیان ئێمباپێ کاتژمێر 12:00 بە کاتی مەدرید (13:00 بە کاتی هەولێر)، کیلیان ئێمباپێ 16ـی ئەم مانگە لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەناسێدنرێت، پێش ناساندنەکە فلۆرێنتینۆ پێرێز، سەرۆکی ریال مەدرید پێشوازی لە کیلیان ئێمباپێ دەکات و دواتر پڕۆتۆکۆڵی واژۆکردنی گرێبەستەکەی بۆ ماوەی پێنج وەرز بەڕێوەدەچێت. دوای ناساندنەکە ئێمباپێ لە ژووری میدیایی بێرنابیۆ قسە بۆ میدیاکان دەکات’.

ئێمباپێ ئەم هاوینە بە گرێبەستێکی ئازاد بۆ ماوەی پێنج ساڵ گرێبەستی لەگەڵ ریال مەدرید واژۆکرد و پێش دەستپێکردنی یارییەکانی یۆرۆی 2024 ریال مەدرید بەفەرمی گرێبەستەکەی راگەیاند.

زانیاری زیاتر

پێشتر میدیاکانی ئیسپانیا وردەکاریی رێوڕەسمی ناساندنی ئێمباپێیان بڵاوکردبووەوە، کە پێشبینی دەکرێت زیاتر لە 80 هەزار ئامادەی رێوڕەسمەکە بن و درێسی ژمارە 9 دەپۆشێت.

میدیاکانی ئیسپانیان رایانگەیاندووە، لە رێوڕەسمی ناساندنی ئێمباپێ چەندین نمایشی یاریی ئاگرین و میوزیكی راستەوخۆ ئامادە دەكرێت و كامێرای پانۆرامای 360 بۆ دەسكەوتنی باشترین وێنە دادەنرێت.



122 بینین