یوڤێنتوس یاریزانێکی نایابی گواستەوە

له‌لایه‌ن: - پلاتفۆرمی وەرزش پلاتفۆرمی وەرزش - به‌روار: 2024-05-25-19:37:00 - کۆدی بابەت: 12528
یوڤێنتوس یاریزانێکی نایابی گواستەوە

ناوه‌ڕۆك

چیرۆکی سەرەکی

یوڤێنتوس گرێبەستی لەگەڵ میشێل دی گریگۆریۆی گۆڵپارێزی مۆنزا واژۆ دەکات.

رۆژنامەنووسی ئیتاڵی، فابریزیۆ رۆمانۆ بڵاویکردووەیەوە، یوڤێنتوسی ئیتاڵی لەگەڵ میشێل دی گریگۆریۆ گەیشتووەتە رێککەتنی زارەکی و گۆڵپارێزە ئیتاڵییەکە پەیوەندی بە یوڤێ دەکات.

درێژەی بابەت

بەگوێرەی زانیارییەکانی رۆمانۆ، یوڤێ 20 ملیۆن یۆرۆ لەپێناو گواستنەوەی میشێل خەرجدەکات، 18 ملیۆن یۆرۆی حازری و 2 ملیۆن یۆرۆش زیادکراو دەبێت.

گۆڵپارێزەکەی مۆنزا، دوێنێ هەینی بە باشترین گۆڵپارێزی وەرزی 2023/2024ـی سێریا ئەی دەستنیشانکرا.

میشێل لەم وەرزەی سێریا ئەی 33 یاری بە درێسی یانەکەی کرد، 35 گۆڵی لێکرا و لە 13 یاریش تۆڕی گۆڵەکەی بە خاوێنی پاراست.



328 بینین